English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عەلی دۆڵەمەڕی بۆ ZNA: باس لە سەردانی سەرۆكی فەڕەنسا بۆ عێراق دەکات
2020-09-02 [10:03 AM]

ZNA-هەولێر


 


ئەمڕۆ چوارشەمە ۲ـی ئەیلول ۲۰۲۰ سەرۆكی فەڕەنسا (ئیمانوئێل)  ماكرۆن) دەگاتەبەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە، نوێنەری حكوومەتی ھەرێمیش لە فەڕەنسا دەڵێ، فەڕەنسا دەیەوێت ھەردوو حكوومەتی ھەرێم و بەغدا بەپێی دەستوور كێشەكانیان چارەسەر بكەن.

 

عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا، عەلی دۆڵەمەڕی، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مەبەست لە سەردانی سەرۆكی فەڕەنسا بۆ بەغدا و كۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە لەگەڵ عێراق و ھەرێمی كوردستان و بەرەوپێشبردنی ھەموو بوارەكان، بە تایبەت بواری ئابووری و كولتووری و رۆشنبیری.

 

عەلی دۆڵەمەڕی گووی، جگە لەوەش، فەڕەنسا بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی عێراق و ھەرێمی كوردستان بۆ تێكشكاندنی داعش بە شێوەیەكی یەكجارەكی و كۆتاییھێنان بە تیرۆریستان.

هەروەها عەلی دۆڵەمەری نوێنەری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا ئەوەشی بۆئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: فەڕەنسا دەیەوێت عێراق كێشەكانی خۆی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بەپێی دەستوور چارەسەر بكات.

 

 



دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 3010جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad