English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای 10 رۆژی دیكه‌ كلاسیكۆی ئیسپانیا ئەنجام دەدرێت
2020-09-02 [10:28 AM]

ZNA - ھەولێر


دوای چەند ڕۆژێك لە دەستپێكردنی خۆئامادەكارییەكانی بارسێلۆنا بۆ وەرزی تازە، بڕیارە لەسەر داوای ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنەری تازەی بارسا یەكەمین كلاسیكۆی ئەم وەرزەی نێوان بارسێلۆنا و ریال مەدرید بە یارییەكەی دۆستانە دەست پێ بكات.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیك لە یانەی بارسێلۆنا ئاشكرای كردوە كە كومان ڕاهێنەری تازەی بارسێلۆنا داوای كردوە كە ڕۆژی 12 ی ئەم مانگە لە یارییەكی دۆستانەدا ڕووبەڕووی یانەی ریال مەدرید ببنەوە، وەك خۆئامادەكارییەك بۆ وەرزی تازە و بەر لە دەستێكی یارییەكانی لیگا، بەم شێوەیەش ئەو یارییە دەبێتە یەكەمین كلاسیكۆی ئەم وەرزە گەر ئەنجام بدرێت، دوای ئەوە هەردوو یانەكە لە گەڕی 7 ی لیگای ئیسپانیا لەسەر یاریگای كامب نو یەكەمین كلاسیكۆی فەرمی ئەنجام دەدەن.

جێی ئاماژە پێكردنە لە ئێستادا هەردوو یانەكە تەنها چەند مەشقێكیان ئەنجامداوە، بەڵام یانەی بارسێلۆنا بەهۆی شۆڕشی تازەكردنەوەی یانەكە بە بارودۆخێكی باش تێپەڕ نابێت و پێویستی بەكاتێكی باش هەیە، تا ڕیزەكانی یەكبخاتەوە.

 

یاریگا





ئەم هەواڵە 2521جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad