English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفغانستان ... 200 زیندانی تاڵیبان ئازاد كران
2020-09-02 [12:14 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسانی ئەفغانستان ئاشكرايان كرد، لەپێناو ئەوەی دانوستانەکانی ئاشتی نێوان حكومه‌ت و تالیبان دەست پێبکاتەوە، حکومەت نزیکەی 200 زیندانی تاڵیبانیان ئازاد کردووە کە ماوەیەکی زۆرە دواخراوە.

ئه‌و به‌رپرسانه‌ باسیان له‌وه‌ كرد، ئێوارەی رۆژی دووشەممە و سێشەممە لە زیندانی سەرەکی لە کابوڵی پایتەختی وڵاتەکە ئەم ژماره‌ زیندانییه‌ ئازاد کراون، لە هەمان کاتیشدا تاڵیبان شەش ئەندامی هێزە تایبەتیەکانی ئەفغانستانی ئازاد کردووە.

بەرپرسێکی باڵای حکومەتی ئەفغانستان وتی، " دەمانەوێت پڕۆسەی گۆڕینەوەی زیندانییەکان تەواو بکەین تاوەکو بتوانین بەزووترین کات دەست بە پڕۆسەی ئاشتی بکەین."

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5152جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad