English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو ڤیتامینەی ڕێگە لەگەشەكردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دەگرێت
2020-09-02 [01:19 AM]

ZNA ــ هەولێر


زاناكانی ئەكادیمیای مانیپاڵ بۆ فێركردنی باڵا و ناوەندی هەرێمی بۆ بایۆتەكنەلۆژی لە هیندستان ،  ئاشكرایان كردووە كە ڤیتامین "بی ١٢" ڕێگە لە زۆربوون و گەشەكردنی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ ناسراو بە "كۆڤید-١٩" دەگرێت .

بەگوێرەی گۆڤاری " IUBMB Life " ، زاناكان لەڕێگای كۆمپیوتەرەوە ئەو تەنۆكانەیان دەسنیشان كردووە، كە لەناو بەرهەمە سرووشتی و دەرمانەكاندان و توانای سەركوتكردنی لقە پڕۆتینی ناسراو بە " nsp12 " یان هەیە، ئەو پرۆتینەی لەناو جیناتی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێدا هەیە و بەرپرسە لە زۆربوونی ڤایرۆسەكە.

زاناكان دەڵێن: دەكرێت ڤیتامین بی١٢ وەك فاكتەرێكی خۆپارێزی بۆ چەند چینێكی دیاریكراو  هەژمار بكرێت، وەك كەسانی بەساڵاچوو، ئەوانەی لەبواری پزیشكیدا كار دەكەن و ئەوانەی بەدەست چەند حاڵەتێكی نەخۆشی هاوبەشەوە دەناڵێنن، تا ئەگەری تووشبوون و بردنیان بۆ نەخۆشخانە كەمببێتەوە .

لەگەڵ ئەوەشدا، زاناكان ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، كە لەپێناو دەستكاریكردنی پرۆتۆكۆڵەكانی چارەسەركردنی نەخۆشانی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ، پێویستە لێكۆڵینەوەی زیاتر لەو بوارەدا بكرێت .





ئەم هەواڵە 3550جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad