English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێچیرڤان بارزانی و جێنین پلاسخارت ڕۆڵی یووئێنیان لە عێراق تاوتوێ کرد
2020-09-02 [04:07 AM]

ZNA- ھەولێر


 ھەر لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢/٩/٢٠٢٠ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا، ھەردوولا پرۆسە و دۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد و تیشکیان خستە سەر پەیوەندییەکان و گفتوگۆی ھەولێر ـ بەغدا و لێکگەیشتنی ئەو دواییەی ھەردوولا لەسەر بابەتی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان. 

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، ئاماژەی بە ڕۆڵی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد کە دەتوانێت یارمەتیدەری ھەولێر و بەغدا بێت بۆ ھاندانی گفتوگۆیەکی جددیی نێوانیان لەپێناو چارەسەرکردنی بنچینەیی و یەکجاریی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، ھەروەھا تیشکی خستە سەر ڕاپۆرتی نوێنەری سکرتێری گشتیی یووئێن لە عێراق کە سەبارەت بە گرنگیی جێبەجێکردنی دەستوور و سیستمی فیدراڵی، پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد. 

دوایین پێشھاتەکانی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و چۆنیەتیی بەرەنگاربوونەوەی، ھەڵبژاردنی داھاتووی عێراق و یاسای ھەڵبژاردن و دۆخی ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.


 





ئەم هەواڵە 2701جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad