English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چوار کۆڵبەر لە رۆژ‌هەڵات بە گوللـه‌ی راستەوخۆ کورژان
2020-09-02 [05:43 AM]

​ZNA - هەولێر


رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رایگەیاند سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ٢ی ئەیلوول، چوار کۆڵبەر لە سنوورەکانی پیرانشار و سەردەشت بە گوللـەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی ئێران کوژران.

هەنگاو نووسیویەتی، بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی بەم رێکخراوە گەیشتوون، سەرلەبەاینیی ئەمڕۆ چوارشەممە، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی "زانست حەسەن‌نژاد"، "زانکو ئەحمەدی" و "سرووش ملکاری"، لە ناوچەی "قەڵەڕشێ"ی سەردەشت بە تەقەی راستەخۆی چەکدارانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتەی هەنگاو، هێزەکانی سوپای پاسداران لە سنووری زێوەی پیرانشاریش تەقەیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەر کردووە و کەسێک به ناوی "جەلال خزری" گیانی لەدەست داوە.

بەگوێرەی ئەم راپۆرتەی رێکخراوی هەنگاو، لە ماوەی مانگی رابردوودا لەسەریەک ٣١ کۆڵبەر لە سنوورەکانی نێوان کوردستان بە تەقەی هێرە ئەمنیەکان گیانیان لەدەست داوە و برینداربوونە.





ئەم هەواڵە 3601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad