English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رامۆس : رۆیشتنی میسی شکستێکی گەورەیە بۆ بەرشەلۆنە و لالیگا 
2020-09-02 [06:41 AM]

ZNA- ھەولێر



سێرجیۆ رامۆس کاپتنی یانەی ریال مەدرید و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا دەڵێت ، رۆیشتنی میسی لە یانەی بەرشەلۆنە  شکستێکی گەورەیە . 

لەمیانەی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی رامۆس رایگەیاند : بوونی میسی لە خولی ئیسپانی وایکردووە خولەکە سەرنج راکێشتر  و بە ھێزتر بێت . 

رامۆس گووتیشی : میسی وایکردووە کە یانەی بەرشەلۆنە و خولی ئیسپانیا لە باشترینەکان بن و تام و چێژێکی تاییبەتیش بە کلاسیکۆ دەبەخشێت . 

رامۆس راشیگەیاند : رۆیشتنی میسی شکستێکی گەورەیە بۆ بەرشەلۆنە و خولی ئیسپانی ، بەڵام مافی خۆیەتی بیر لە دوارۆژی خۆی بکاتەوە بەو شێوەیەی ئارەزووی لێدەکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3493جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad