English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەیسبووک و تویتەر دەڵێن تۆڕێکی سەر بە رووسیایان لە نێو بردووە
2020-09-02 [06:47 AM]

​ZNA - هەولێر


کۆمپانیای فەیسبووک دەڵێت تۆڕێکی بچووکی ئەکاونت و پەڕەکانی لە نێوبردووە کە پێوەندییان به هەڵمەتێکی دزەکردنی رووسیاوە هەبوو.

فەیسبووک رایگەیاندووە ئەم تۆڕە پێوەندیی بە ئاژانسی لێکۆڵینەوەی ئینترنێتیی رووسیاوە بوو و بە دەستهەبوون لەهەڵبژاردنەکانی ٢٠١٦ی سەرۆک‌کۆماریی ئەمریکادا تۆمەتبارە.

تویتەریش رایگەیاندووە ئەکەونتەکانی سەر بەم تۆڕەی راگرتووە.

دوگوترێت ئەندامانی ئەم تۆرە لە دەوری پرۆژەیەک بە ناوی " زانیاریەکانی ئاشتی" کۆبوونەوە کە خۆیان دەڵێن پێگەیەکی ئینترنێتیی قازانج‌نەویستی بەزمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبییە.

فەیسبووک و تویتەر رایانگەیاندووە ئەم تۆڕە سەرکەوتنێکی بەرچاوی نەبووە.





ئەم هەواڵە 6319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad