English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئه‌وانه‌ی له‌ دووره‌وه‌ هاتوون خۆیان ده‌سه‌پێنن وه‌ك هاتوون، ده‌شڕۆن
2020-09-03 [11:23 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

خولوسی ئاكار له‌ میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانیی یه‌كخراو، له‌ وتارێكدا وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگه‌یاند، پێویسته‌ هه‌موو كه‌سێك باش بزانێت له‌ یه‌ك تۆزقاڵ مافی خۆمان خۆش نابین و چاوی لێ ناپۆشین. هەیە لە هەزاران کیلۆمەترەوە هاتووە خۆی دەسەپێنێت، رۆڵی فریشتەی پارێز دەگێڕێت. ئه‌و شتانه‌ قابیلی قبوڵ نین، ئەوانە دێن و وەک هاتوون دەشڕۆن''.

خولوسی ئاكار وتیشی، یۆنان به‌ گوتنی ئه‌وه‌ی كه‌ فه‌ڕه‌نسا و یه‌كێتیی ئه‌ورووپا پشتگیری ده‌كه‌ن، به‌ شێوه‌یه‌كی نالۆژیكیانه‌ و ناعه‌قڵانه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر حه‌قه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهانیش له‌ خۆت كۆ بكه‌یته‌وه‌ كه‌س ناتوانێت ده‌نگۆ نالۆژیكییه‌كانتان به‌ ئێمه‌ بسه‌لمێنێت. كه‌س ناتوانێت راستییه‌كان بگۆڕێت. قوبرس دۆزی ره‌وای ئێمه‌یه‌، وه‌ك چۆن له‌ ١٩٧٤ مافی خوشك و براكانمان له‌وێ پاراست، به‌ هه‌مان تێگه‌یشتنه‌وه‌ له‌ ٢٠٢٠یش مافه‌كانیان ده‌پارێزین.

وه‌زیری به‌رگریی توركیا باسی له‌وه‌ كرد كه‌ یۆنان به‌ پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی لۆزانه‌وه‌ ١٦ دوورگه‌ی پڕ چه‌ك كردووه‌، له‌مه‌ودوا ناتوانێت شتی ئاوا بكات. سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌وانه‌یش توركیا له‌گه‌ڵ دیالۆگ بووه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی روون نییه‌ ئه‌وه‌یه‌ وڵاتێكی وه‌ك فه‌ڕه‌نسا كه‌ وڵاتی دڵنیاییده‌ر نییه‌ و له‌ رێككه‌وتننامه‌كه‌شدا نییه‌، نوێنه‌ری یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش نییه‌ به‌ چ مافێك دێته‌ ناوچه‌كه‌؟ ئه‌گه‌ر له‌ خۆته‌وه‌ هاتوویی و ده‌ڵێی 'من قاره‌مانم'، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ به‌سه‌ر چووه‌. ئێمه‌ له‌گه‌ڵ گرژیی و خۆگیفكردنه‌وه‌ نین. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا به‌ باوه‌ڕ، زانست لۆژیك، زانست، ماف و یاسا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ده‌پارێزین. كه‌سیش ناتوانێت رێگه‌ له‌وه‌ بگرێت. پێویسته‌ وڵاتانی سێیه‌م له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌راسته‌وه‌ ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ته‌نها به‌م شێوه‌یه‌ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار گوتیشی: ''ئەگەر ئێوە گەمارۆی چەکی سەر قوبرسی باشوور هەڵگرن و بەوشێوەیە هاوسەنگییەکان تێکبدەن، ئەوا ئەمە پێکدادانی لێ دەکەوێتەوە نەوەک ئاشتیی فەراهەم بکات، بێچارەیی دروست دەکات نەوەک چارەسەر''.

 

aa





ئەم هەواڵە 5179جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad