English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا دژی بەشداری‌کردنی حزبوڵڵا لە حکومەتی نوێی لوبنانە
2020-09-03 [11:35 AM]

ZNA - هەولێر


مۆرگان ئۆرتاگوس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کەنالی ئەلعەرەبیەی گوت ئەمریکا نایهەوێت حزبوڵڵا بەشێک لە دەستەڵاتی حکومەتی نوێی لوبنان بێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، لە سایەی هەڕەشەکانی حزبوڵلا و بێ ئەنجامدانی چاکسازیی شەفاف ناکرێت پێوەندییەکی ئاساییمان لەگەڵ حکومەتی لوبناندا هەبێت.

ئورتاگوس هەروەها گوتی، ئەمریکا بە مەبەستی پشتگیری‌کردنی لوبنان لە نزیکەوە هاوکاریی فەرەنسا دەکات و حکومەتیش دەبێ چاکسازییەکان کە خواستی خەڵکە جێبەجێی بکات.

پێشتر ئیمانویل مەکرۆنی سەرۆک‌کۆماری فەرەسناش  کاتی سەردانی بۆ بەیرووت، داوای چاکسازیی لە حکومەتی داهاتووی لوبنان کردبوو.





ئەم هەواڵە 5011جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad