English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەڕێوەبەری گشتی نوێی پۆلیسی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بوو
2020-09-03 [12:52 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا لە بارەگای گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆ، رێبەر ئەحمەد ئاڵوگۆڕی پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان کرا لەنێوان لیوا بەختیار قادر بابان و لیوا تارق ئەحمەد.

بەڕێوەبەری گشتی نوێی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، لیوا تاریق ئەحمەد دوای دەستبەکاربوونی لە وتەیەکدا بۆ میدیاکان گوتی: "ئەو ئارامی و ئاسایشەی ئێستا لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەرهەمی هەماهەنگی سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان، پێشمەرگە و خەڵکی شەرەفمەندی کوردستانە، هیوادارم ئەو ئارامی و ئاسایشە بەدەوام بێت و بیپاێزین".

لیوا تاریق ئەحمەد گوتیشی: "داوادەکەین هەموو لایەک پشتیوانی دەزگا ئەمنییەکان بکەن، وەک چۆن لە بەرنامەی کاری کابینەی نۆیەمدا هاتووە کە گرنگییەکی زۆر بە دەزگا ئەمنییەکان دەدرێت".

بەڕێوەبەری گشتی نوێی پۆلیسی هەرێمی کوردستان باسی له‌وه‌ كرد: "پەیمان دەدەم شەو و رۆژ بە دڵسۆزی کار بکەم، بە هاوکاری لەگەڵ سەرجەم ئەفسەرانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە و بەڕێوەبەرایەتی و دەزگاکانی دیکەی ئەمنی بۆ سەقامگیری ئارامی و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان".





ئەم هەواڵە 2575جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad