English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌به‌رامبه‌ر هێرشێكی دیكه‌ی توركیا، كوردانی سوریا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ روسیا خۆش ده‌كه‌ن
2020-09-03 [01:27 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

مۆنیتۆر لەبارەی سه‌ردانی ئەمدواییەی شاندی کوردستانی سووریا بۆ مۆسکۆ دەنووسێت، کوردانی سووریا کە ئەزموونی پشتگیریی ڕووسیایان لەکاتی کونترۆڵی عەفرین لەلایەن تورکیاوە هەیە، هەوڵی خۆشکردنەوەی پێوەندییەکانیان لەگەڵ ڕووسیا دەدەن بەڵکوو ڕێگری لە هێرشێکی دیکەی توركیا بکەن.

پێگه‌ی مۆنیتۆری ئه‌مه‌ریکی له‌ بابه‌تێکدا ئه‌مه‌ به‌ یارییێکی سه‌یری کوردانی سووریا ناو ده‌بات و دووپات له‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ له‌ هه‌موو لایێک سوود وه‌رگرن و نایانه‌وێ خۆیان ته‌نیا به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکا یه‌کلایی بکه‌نه‌وه‌، چوونکه‌ بیریان نه‌چووه‌ که‌ ئه‌مه‌ریکا چۆن گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئه‌نقه‌ره‌ هه‌ڵکرد تا هێرشیان بکاته‌ سه‌ر، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش به‌ ڕوونی ئه‌وه‌یان له‌ یاده‌ که‌ ڕووسیایش له‌ عه‌فرین له‌ به‌رانبه‌ر هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ته‌نیا جێی هێشتن، هه‌ردوو وڵات مامه‌ڵه‌یان به‌ کورده‌وه‌ کرد.

له‌ لایێکی دیكه‌وه‌ نزیکبوونه‌وه‌ی مه‌سه‌ده‌ له‌ قه‌دری جه‌میل که‌ پێشتر جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی سووریا بووه‌ و به‌ ڕه‌گه‌ز کورده‌ و ئێسته‌یش خۆی و حزبه‌که‌ی به‌شێکن له‌ ئۆپۆزسیۆنی سووریا، باره‌گه‌ی سه‌ره‌کی ئۆپۆزسیۆنی سووریایش له‌ ئیسته‌نبۆلی تورکیایه‌، بۆیه‌ هێنده‌ی دیكه‌ کارێکی سه‌یره‌ و هاوکێشه‌کانی به‌ ته‌واوی گۆڕیوه‌، چونکه‌ پێشتر ته‌ڤده‌م و ئۆپۆزسیۆنی سووریا دژایه‌تی زۆری یه‌کتریان کردووه‌ و ددانیان به‌یه‌کتر نه‌ناوه‌.

ئه‌نقه‌ره‌ تووڕه‌یی زۆری به‌رانبه‌ر به‌و ڕێککه‌وتنه‌ ده‌ربڕیوه‌ و دووپاتی له‌وه‌ کردووه‌ته‌وه‌ که‌ قه‌دری جه‌میل خیانه‌تی له‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کردووه‌ و له‌گه‌ڵ "تیرۆریستان" ڕێککه‌وتنی واژوو کردووه‌، به‌ڵام تورکیایش به‌ ڕوونی ئه‌وه‌ ده‌زانێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی قه‌دری جه‌میل به‌ فه‌رمانی ڕووسیا بووه‌.

ئارۆن لۆند پسپۆر له‌ کاروباری سووریا له‌ ئاژانسی توێژینه‌وه‌ی به‌رگری له‌ سوید بۆ مۆنیتۆر گوتی، قه‌دری جه‌میل پیاوێکی دڵسۆزی ڕووسیایه‌ له‌ سووریا و چی مۆسکۆ بیه‌وێ و ناچاره‌ جێبه‌جێی بکات.

له‌باره‌ی هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ڕووسیایش بۆ له‌یه‌کتر نزیککردنه‌وه‌ی هه‌ردوولا، سه‌رچاوه‌کان دووپات له‌وه‌ ده‌که‌نه‌وه‌، ئامانجی مۆسکۆ ئه‌وه‌یه‌ ده‌رچه‌یێک بدۆزێته‌وه‌، تا کوردیش وه‌ک به‌شێک له‌ سووریا به‌شداری له‌ دانوستاندنه‌کانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریای نوێ بکه‌ن که‌ له‌ جنێڤ به‌ سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دانوستاندنه‌کان ماوه‌ ماوه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چن، چونکه‌ مۆسکۆ به‌ ته‌واوی دڵنیایه‌، بێ بوونی کورد له‌ نێو لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، کێشه‌ و ئاڵۆزییه‌کانی سووریا کۆتاییان نایه‌ت.

دەووسێت ئامانجی سه‌ره‌کیی ڕووسیا په‌له‌کردنه‌ له‌ پرۆژه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور و نه‌هێشتنی ناکۆکییه‌کان و چاره‌سه‌رکردنی گرفته‌کان، چوونکه‌ هه‌رچه‌ند سوورییه‌کان نزیکتر ببنه‌وه‌ له‌ یه‌کتر و وڵاته‌که‌ به‌ره‌و ئارامی بڕواته‌وه‌، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ڕووسیا له‌ سووریا زیاتر ده‌بن و مسۆگه‌رتر ده‌بن.

له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌یش دا، کورده‌کان خۆیشیان نیگه‌رانن له‌ دوورخستنه‌وه‌یان له‌ لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌ فشاری تورکیا، پاش ئه‌وه‌ی بێهیوابوون له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایش تواناکانی به‌کار بهێنێت، بۆ چوونی نوێنه‌ری کورد بۆ لیژنه‌که‌، بۆیه‌ ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه‌ی مۆسکۆیان به‌ گرنگ و باش زانی، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه‌ ئیلهام ئه‌حمه‌د گه‌یشته‌ مۆسکۆ و له‌گه‌ڵ لاڤرۆڤ و قه‌دری جه‌میل کۆبووه‌وه‌ و ڕێککه‌وتنی داننان به‌یه‌کتر و کارکردنیان به‌یه‌که‌وه‌ واژوو کرد.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 2902جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad