English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق... بودجەی 2020 رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرا
2020-09-03 [01:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابردوو پەرلەمانی عێراق، حکومەتی پابەندکرد بەوەی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان بکات، له‌مباره‌یه‌وه‌ بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی ئه‌مساڵی تەواوکرد و رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کردووە.

 ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی، وەزارەتی دارایی دوێنێ پرۆژەکەی رەوانە کردووە، پرۆژە بودجەی 2020 تایبەتە، تاوەکو ئێستا وردەکارییەکانی بەردەست نییە، بەڵام ئەو بودجەیە دەبێت تەواوی ئەمساڵ بگرێتەوە.

د. ئەحمەد سەفار  گوتیشی، دوای تاوتوێکردن و پەسەندکردن، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژە یاسای بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان دەکات تاوەکو لە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت و پەسندبکرێت.

رۆژی 16/8/2020 خالید بەتال، وەزیری پلاندانانی عێراقی رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا حکومەت پرۆژە یاسای بودجە بۆ ئەو ماوەیەی کە ئەمساڵ ماوە رەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکات.

 حەمید غزی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، ئاراستەیەک بۆ پەسندکردنی پرۆژە یاسای ئەمساڵ هەیە.

پێشتریش پەرلەمانی عێراق، حکومەتی پابەندکرد بەوەی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان بکات

 





ئەم هەواڵە 4021جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad