English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری كۆرۆنا له‌ عێراق... نزیكه‌ی پێنج هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
2020-09-03 [03:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە سەرتاسەری وڵات بە ھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.

 

بەگوێرەی راگەیاندنەكە لە شەو و رۆژێكدا 4.755 كەسی دیكە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 74 كەسیش بەو ھۆیەوە گیانیان لەدەستداوە. ھاوكات 3.552 كەس بە تەواوی چاكبوونەتەوە.

 

لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤەیرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تاكو ئێستا 247 ھەزار 39 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و لەم ژمارەیە 7ھەزار و 275 كەس گیانیان لە دەستداوە.

 

كۆی گشتی ئەو كەسانەی لەو نەخۆشییە چاكبوونەتەوە 187 ھەزار 757 كەس بوونە، واتە بە رێژەی 76.0%.

 

ژمارەی ئەو كەسانەی تاكو ئێستا لە ژێر چاودێری پزیشكیدانە 52 ھەزار و 7 كەسن، لەم ژمارەیەش 496 كەس لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دانە.





ئەم هەواڵە 3961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad