English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو ئافرەتی بەندکراوی کورد مانیان لە خواردن گرت
2020-09-03 [05:32 AM]

ZNA - هەولێر


دوو ژنی بەنندکراوی کورد لە زیندانی ئێڤینی تاران مانیان لە خواردن گرت.

ئەو میدیایانەی لە رۆژهەڵاتی کوردستان چاودێری بەسەر دۆخی مافی مرۆڤدا دەکەن،  بڵاویان کردەوە دوو زیندانیی ئافرەت بە ناوەکانی "موژگان کاووسی" و "سەکینە پەروانە" لە بەشی تایبەت بە ژنانی زیندانی ئێڤینی تاران مانیان لەخواردن گرتووە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردوەوە، موژگان کاووسی، نووسەر لێکۆڵەری کورد لە چەند رۆژی رابردوودا بە هۆی پشت‌گوی‌خستنی داواکردنی ئیجازە و جیاوازیی جیندەری لە دابەش‌كردنی کاتی تەلفەفۆنکردن، مانی لە خواردن گرتووە.

دەگوترێت مافی تەلەفۆن‌کردن لە بەشی پیاوانی ئەم زیندانە بێ‌سنوورە، بەڵام بۆ ژنان لە هەفتەکەیەکدا نیوکاتژمێر بۆ هەرکەسێت لەبەرچاو گیرواوە.

هۆکاری مانهگرتنی سەکینە پروانە هەتا ئێستا دیار نەکراوە. د

مۆژگان کاووسی پاییزی ساڵی رابردوو لە شاری نەوشهەر لەماڵی خۆیان دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران گوازراوەتەوە و دادگا بە ٧٢ مانگ زیندان سزای داوە.

سەکینە پەروانە ساڵی رابردوو بە تۆمەتی سەردانی خێزانەکەی لە شاری سلێمانی، دەستبەسەر کراوە.





ئەم هەواڵە 3793جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad