English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٦ میلیشیای سەر بە ئێران به هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر سوریا کوژران
2020-09-03 [06:05 AM]

ZNA - هەولێر


لەهێرشی مووشەکیی شەوی چوارشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، ١٦ میلیشیای عێراقیی سەر بە ئێران کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا ئەم هەواڵەی لە زمان "رامی عەبدوڕەحمان بەرێوەبەری رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریاو بڵاو کردووەتەوە. نێوەندی ئەم رێکخراوەیە لەشاری لەندەنە.

بە گوتەی رامی عەبدوڕەحمان ٧ کەس لەم میلیشیایانە لە دەرەوی شاری مەیادین و ٩ کەسیش لە هێرش بۆ سەر شاری البوکەمال لە نزیک سنووری عێراق کوژراون.

پێشتر میدیا حکومەتییەکانی سووریا بڵاویان کردبۆوە له هێرشی ئێوارەی چوارشەممە زۆربەی مووشەکەکانی ئیسرائیل لە لایەن قەڵغانی دژەمووشەکی ئەم وڵاتەوە بەرلەوەی بگەنە زەوی پووچەڵ کراونەتەوە.





ئەم هەواڵە 5986جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad