|
ZNA ــ هەولێر بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانکۆی کالیفۆڕنیا ئەنجامدراوە، پەیوەندییەکی بەهێز لە نێوان توشبون بە ڤایرسی کۆرۆنا و لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن هەیە، بەجۆرێک ئەو نیشانەیە 10هێندەی نیشانەکانی دیکە لەناو توشبوانی کۆرۆنادا بڵاوە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن زانایانی بایۆلۆژی لە زانکۆی کالیفۆڕنیا ئەنجامدراوە و لە رۆژنامەی "International Forum of Allergy & Rhinology" بڵاوکراوەتەوە، لە دەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن بە نیشانەی هەرە سەرەکی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت.
توێژەرانی ئەمریکی باسلەوەدەکەن، ئەو کەسانەی کە هەستی بۆنکردن و تامکردنیان لەدەستداوە، 10 هێندە ئەگەری ئەوەیان هەیە کە توشبوی پەتای کۆڤید-19 بن، بە بەراورد بەو کەسانەی نیشانەکانی دیکەی نەخۆشییەکەیان لەسەر دەرکەوتوە.
ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەو کەسانەی کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن، زۆر بە قوڵی هەستی تامکردن و بۆنکردن لەدەستدەدەن، لەپاش تێپەڕبونی دو بۆ چوار هەفتە ئەو هەستانەیان بۆ دەگەڕێتەوە.
هەر بەپێی دەرئەنجامی ئەو توێژینەوەیە، 70 لە سەدی ئەو کەسانەی کە هەستی تامکردن و بۆنکردنیان بۆ دەگەڕێتەوە، لەو کاتەدا دەبێت کە پشکنینی چاکبونەوە لە پەتاکە ئەنجامدەدەن.
ئەم هەواڵە 10312جار خوێندراوەتەوە |