English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە
2020-09-04 [11:05 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بووە، دەشڵێت "وەزیری دەرەوەی تورکیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان نیشانداوە".

 

فەلاح مستەفا، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە گرنگی دەزانێت پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تورکیا بەردەوامبن، دەشڵێت "تورکیا ئامادەیە هاوکاریی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بکات".

 

راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتیشی "لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا باس لە پتەوکردنی پەیوەندیی بازرگانی کرا".

 

فەلاح مستەفا باسی لەوەش کرد کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان پاشنیوەڕۆ لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە و باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوانیان دەکرێت.

 

رۆژی چوارشەممە 2ی ئەیلوولی 2020 سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوو کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا ئەنجامدا، هاوکات لەگەڵ سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە، فەلاح مستەفا کۆبوونەوەکانی بەغدای بە "سەرکەوتوو" ناوبرد.

 

د. زوبێر رەسوڵ، مامۆستای زانکۆ لەمیانی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی هەواڵەکان بە رووداوی گوت، ئەگەری هەیە نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پێبێت لە سەرۆکی فەرەنساوە بۆ ئەردۆغان سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، بەتایبەت بەهۆی کێشەکانی نێوان یۆنان و تورکیا لە دەریای ناوەڕاست.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 3724جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad