English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کازمی بەڵێنی چارەسەرکردنی پارەی جوتیارانی کوردستان بە سەرۆکی هەرێم دەدات
2020-09-04 [12:23 PM]

ZNA-هەولێر


لەسەر داوای سەرۆکی هەرێم مستەفا کازمی بەڵێنی چارەسەری پارەی جوتیارانی کوردستان دەدات

ڕۆژێك پێش سەردانی بەرێز کاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا نامەیەکمان ئاراستەی بەرێزیان کرد، داوامان کرد بابەتی پارەی جوتیاران بخرێتە بەرنامەی کاری سەردانەکەیان لەگەڵ بەرپرسیانی باڵای عێراق باسی تەواوی وردەکاریەکان بکرێت، سوپاس بۆ خوا و هەوڵ و هیممەتی بەڕێز سەرۆکی هەرێم کەمێك پێش ئێستا نوسینگەی بەرێزیان پەیوەندییان پێوە کردین ئەوەیان پێ ڕاگەیاندین، کە بەرێز نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی باسی پارەی جوتیاران لە ساڵەکانی ٢٠١٤ - ٢٠١٥ - ٢٠١٦ کردووە سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی داوە لەماوەیەکی نزیک چارەسەری تەواوی پارەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

شـــوان زراری 
جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری پەرلەمانی کوردستان 
٣ی ئەیلولی ٢٠٢٠





ئەم هەواڵە 2893جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad