English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ، ئیسرائیل وڵاتێكی دیكه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاشتكرده‌وه‌
2020-09-05 [08:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند کۆسۆڤۆ بڕیاری داوە پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکات و پەیوەندی دیپـلۆماسی لەگەڵدا ببەستێت.

دۆناڵد ترامپ لە تویتەرەکەی خۆی بڵاوی كرده‌وه‌، "ڕۆژێکی دیکەی مەزن بۆ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست – کۆسۆڤۆی زۆرینە موسڵمان و ئیسرائیل ڕێکەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندیـیەکانیان و دروستکردنی پەیوەندی دیپـلۆماسی. دەستخۆش! بەم زووانە وڵاتانی دیکەی ئیسلامی و عەرەبی بە دوایدا دێن!"

ئەم ڕاگەیاندنە لە کاتێکدا بوو، ئەلێگزاندەر ڤوچیچ سەرۆکی سڕبیا و عەبدوڵڵا هۆتی سەرۆک وەزیری کۆسۆڤۆ لە کۆشکی سپی و بە ئامادەبوونی ترامپ ڕێکەوتنێکیان واژوکرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیـیە ئابوریـیەکانی نێوانیان.

ترامپ پـیرۆزبایی کرد بەبۆنەی بڕیاری سڕبیا بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم.

ئەم بڕیارەی کۆسۆڤۆ پاش نزیکەی سێ هەفتە لە ڕێکەوتنی ئیسرائیل و ئیمارات دێت. ئیمارات بووە سێـیەم وڵاتی عەرەبی لە پاش میسڕ و ئوردن پەیوەندی دیـپـلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیلدا هەبێت.

 

voa





ئەم هەواڵە 5533جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad