English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە سەر کوژرانی کۆڵبەرەکان هاتە دەنگ
2020-09-05 [08:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نوێنەری پیرانشار و سەردەشت لە پەرلەمانی ئێران لە کۆبوونەوەیێکی فەرمیی پەرلەماندا ناڕەزاییی بەرانبەر کوژرانی 4 کۆڵبەری کورد دەربڕی و داوای لە وەزیری ناوخۆی ئێران کرد بۆ تاوتوێکردنی کێشە کۆڵبەر و سنوورەکان لیژنەیێک بنێرێتە ناوچەکە.

کەمال حوسێنپوور نوێنەری دوو شاری سەردەشت و پیرانشار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران لەبارەی کوژرانی 4 کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای ئێران ناڕەزاییی دەربڕی و بەگوێداهێنانی زارەکیی ئاراستەی وەزیری ناوخۆ کرد و داواشی کرد لیژنەیێک بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی کۆڵبەر و سنوورەکان ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت.

حوسێنپوور لەو بارەیەوە وەزیری ناوخۆی ئێرانی کردە بەردەنگ و ڕایگەیاند پێشتر لەبارەی دۆخەکەوە هۆشداری درابوو و ڕامانگەیاندبوو کە جەماعەتێکی هاووڵاتیی دانیشتووی سەر سنوور تەنها لە بەر خاتری دابین کردنی ژیانی ڕۆژانەیان لە ڕووی ناچارییەوە دەستیان داوەتە کۆڵبەری و گیانیان دەخەنە مەترسییەوە و پێویستە ڕەچاوی بارودۆخی ئابووریی هاووڵاتییانی ناوچەکە بکرێت بەڵام بەداخەوە قوربانی بوونی کۆڵبەرەکان ئێستاش بەردەوامە.

نوێنەری پیرانشار و سەردەشت داوای لە وەزیری ناوخۆی ئێران کرد لیژنەیێکی پسپۆڕ ڕەوانەی ناوچەکە بکرێت بۆ ئەوەی تاوتوێی بابەتەکە بکەن و چیتر کۆتایی بە قوربانی بوونی کۆڵبەرەکان بهێنرێت.

حوسێنپوور وەک نموونە ئاماژەی بە کوژرانی 4 کۆڵبەر کرد کە ڕۆژی چوارشەمە 12ی خەرمانان لە پیرانشار و قەڵای ڕەشی شاری سەردەشت کوژران و داواشی کرد کۆتایی بەم ڕەوتە بهێنرێت و چیتر دڵی بنەماڵەکانی ئەو ناوچەیە بریندار نەکرێت و بە شێوەی شایستە مامەڵە لەگەڵ دانیشتووانی سەر سنوورەکان بکرێت کە لە کاتی تەنگانەدا پارێزگارییان لە سنوورەکانی ئێران کردووە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 6016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad