English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب به‌ ئۆتۆمبێله‌كانیان له‌ موسڵ، نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق راگه‌یه‌نراوێكی راگه‌یاند
2020-09-05 [10:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، لەبەر ڕۆشنایی تەقینەوەکەی ئەمدواییەی بۆمبێکی چێندراو بە بە ئۆتۆمبێلێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتی رۆیشتنیان بۆ موسڵ کە بووە مایەی برینداربوونی کارمەندێک و زیانگەیاندنیش بە ئۆتۆمبێلەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر ئەمانەی خوارەوە دەکاتەوە:-

- نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێر ڕێنمایی بنەمای بێلایەنیدا خزمەتی هەموو خەڵکی عێراق دەکات. لە ڕاستیدا، بوونی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراق خۆیەتی کە لەگەڵ ئەودا لە نزیکەوە هەماهەنگی و هاوکاریی ئەنجام دەدات. چالاکییەکانیشمان، کە بەگوێرەی ئەرکی پێسپێردراومان ئەنجام دەدرێن، پشتگیریی زۆر گرینگن لەبواری مرۆیی و سیاسی و مافی مرۆڤ و هەڵبژاردن و گەشەپێداندا کە سوودیان بۆ هەموو خەڵکی عێراق هەیە لەسەرتاسەری وڵاتدا.

- عێراق خۆشی یەکێکە لە ئەندامە دامەزرێنەرەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئێمە کارەکانمان بە هەماهەنگی و هاوکاریی تەواو لەگەڵ دەسەڵاتە هەرێمی و نیشتمانییەکاندا و هەروەها بە پابەندبوونی تەواویش بە یاسا بەرکارەکانەوە ئەنجام دەدەین. هەروەها کارمەندەکانیشمان لەبەر ڕۆشنایی بنەمایەکانی دەستووری نەتەوە یەکگرتووەکاندا کار دەکەن و پێشیانەوە پابەندن کە بریتین لە بێلایەنی و هەڵسوکەوتی بێخەوشانە. هەر بۆ یە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە بە توندی پابەند بن بە رێکارەکانی ئەنجامدانی چالاکییەکان و هەڵسوکەوتی کەسیی خۆشیانەوە لەگەڵ بەکارهێنانی کەلوپەلی نەتەوە یەکگرتووەکانیش تەنها و تەنها بۆ ئەنجامدانی ئەرکی پێسپێردراوی ئەو ڕێکخراوە. هەر بۆچوون و گومانێکیش سەبارەت بە لایەنگیریی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رێکخراوەکانی تر یان بۆ هەر وڵاتێکی تری ئەندام هیچ بنەمایەکی نییە و بگرە بە پێچەوانەوەشەوە ئەم جۆرە بۆچوونە بێ بنەمایانە زیاتر زیان بە خەڵکی عێراق خۆیان دەگەیەنن کە نەتەوە یەکگرتووەکان خوازیاری یارمەتیدانیان.

- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پشتگیریی ژیان رزگارکردن بۆ خەڵکی عێراق پێشکەش دەکات بەگرتنەخۆی خەڵکانی پەناهەندە و ئاوارەی ناوخۆیی و هەروەها توێژە کەمدەرامەتەکانی تری دانیشتووانیش. تا ئەمڕۆش ملیۆنان خەڵک لەم خزمەتانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەهرەمەندن کە ملیاران دۆلاریان تێچووە. لەلایەکی ترەوە، تا ئێستاش، چەندان چین و توێژی جۆراوجۆر پشت بە یارمەتییە مرۆییەکان دەبەستن بەتایبەتیش لە سەردەمی هەستیاری ئەم پەتایەی کۆرۆنای (کۆڤید ١٩) دا.





ئەم هەواڵە 3865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad