ZNA – هەولێر
شەوی رابردوو جارێكی دیكە لە بەغدا ھێرش كرایە سەر كاروانێكی سەربازانی ئەمەریكا ، لەئەنجامدا پۆلیسێكی فیدراڵی برینداربوو.
میدیاكانی نزیك لە حزبوڵڵای عێراقی، وێنە و ڤیدیۆی بە ئامانجكردنی كاروانێكی ھێزەكانی ئەمەریكای بڵاوكردووەتەوە لەسەر رێگەی خێرای شوعلە لە بەغدا.
میدیاكانی عێراق ئاماژەیان بەوەكردووە، ئۆتۆمبیلەكە ھاوكاری لۆجستی بۆ ھێزەكانی ئەمەریكا بردووە و لە ئەنجامدا پۆلیسیكی فیدرالی بریندار بووە.
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە، ئەو كەسانەی ھێرش دەكەنە سەر ھێزەكانیان لە عێراق، كەسانی لە یاسا دەرچوون.
ئەوە لە كاتێكدایە كە بەشێكی لایەنەكانی شیعە و گرووپە میلیشیاكان داوای دەرچوونی ھێزەكانی ئەمەریكا دەكەن لە عێراق. لەم چەند رۆژەی دواییشدا ھێرشكردنە سەر ھێزەكان و بەرژەوەندییەكانی ئەمەریكا لە عێراق زیاد بووە.
ئەم هەواڵە 12784جار خوێندراوەتەوە |