English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەترسی لەسەر ژیانی محەممەد بن نایف و چەند بانگخواز و چالاكوانێك هەیە
2020-09-06 [08:49 AM]

​ZNA – هەولێر


رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئاشكرایكرد، مەترسی لەسەر سەلامەتی محەممەد بن نایف، جێنشینی پێشووی شای سعودییە هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 6 ئەیلولی 2020،  رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "مەترسی لەسەر سەلامەتی محەممەد بن نایف، جێنشینی پێشووی شای سعودییە و چەند بانگخوازێک و چالاکوانێکی دەستگیرکراو لە سعودییە هەیە، چونکە چەند مانگێکە دەسەڵات لە سعودییە رێگەی بە چەند دەستگیرکراوێکی دیار نەداوە پەیوەندی بە کەسوکار و پارێزەرانیانەوە بکەن".

رێکخراوەکە دەڵێت، "بە گوتەی پارێزەرانی، میر محەممەد بن نایف لەوەتەی لە شوێنێکی نادیار لە سعودییە دەستگیرکراوە رێگەی پێنەدراوە پەیوەندی بە ئەندامانی خێزانەکەیەوە بکات".

هیومان رایتس وۆچ راشیگەیاند: "داوا لە دەسەڵات  سعودییە دەکەین کتوپڕ رێگە بە چاودێرانی نێودەوڵەتی بدات سەردانی سعودییە بکەن و چاودێری بەندیخانەکانی ئەو وڵاتە بکەن".

رێكخراوەكە داواش دەکات، سعودییە رێگە بە چاودێرانی نێودەوڵەتی بدات لێکۆڵینەوەی بێلایەن بکەن لە ئەگەری روودانی ئەشکەنجەدان لەوێ.

حکومەتی سعودییە لە 6ـی ئاداری ساڵی 2020ـدا هەڵمەتێکی بۆ دەستگیرکردنی چەند میرێکی بنەماڵەی شانشینی سعودییە دەستپێکرد و لەنێو دەستگیرکراوەکاندا میر ئەحمەد بن عەبدولعەزیز و میر محەممەد بن نایف و میر سعوود بن عەبدولعەزیز بن نایف، وەزیری پێشووی ناوخۆی سعودییە و باوکی هەن.

محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعودییە لە ساڵی 2017دا لەبری محەممەد بن نایف بووە جێنشینی شای سعودییە و زۆری پێنەچوو هەموو پۆست و نازناو و دەسەڵاتەکانی لە محەممەد بن نایف سەندەوە و مانەوەی ناچاریی بەسەریدا سەپاند.

 





ئەم هەواڵە 5128جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad