English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئیتاڵیا خۆپیشاندان دژی بەستنی دەمامك بەناچاری ئەنجام درا
2020-09-06 [09:11 AM]

ZNA – هەولێر


زیاتر لە هەزار کەس لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا گردبوونەوە و ناڕازین منداڵان لە قوتابخانە ناچاربکرێن دەمامک ببەستن و پشكنینی کۆرۆنایان بۆ بکرێت.

خۆپێشاندەران کە زۆربەیان دەمامکیان نەبەستبوو، درووشمی نا بۆ پشکنینی ناچاری و بەڵێ بۆ ئازادی لە هەڵبژاردندا و نا بۆ دەمامک لە قوتابخانە و دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتییان بەرزکردبووەوە، دەڵێن ئازادی تاک پیرۆزە و نابێت زەوت بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان بەشێکی رێکخراوە راستڕەوەکان پشتگیریی ئەو خۆپێشاندانە دەکەن کە پێشتر گرژیشی لێکەوتووەتەوە.

جۆسێپێ کۆنتی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا وەڵامی خۆپێشاندەرانی دایەوە و رایگەیاند، "ئەو خەڵکە وا دەزانن پەتای کۆرۆنا نەماوە، سەیری ژمارەکان بکەن، زیاتر لە 274 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون".

سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا لەبارەی ژمارەی مردووانیش دەڵێت 35 هەزار کەس لە ئیتاڵیا بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.

 

 





ئەم هەواڵە 5113جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad