English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێشه‌ممه‌ی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
2020-09-06 [12:42 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان له‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كدا بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات ئاماده‌ی كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممەی داھاتوو بن.

د. رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لە بانگھێشتنامەیەكدا رایگەیاندووە "پشتبەستن بە حوكمی بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (18)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان – عێراق، بڕیارماندا بانگھێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان بكەین، بۆ دانیشتنی ژمارە 3ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی دووەم لە خولی ھەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان".

بەگوێرەی بانگھێشتنامەكەی سەرۆكی پەرلەمان كۆبوونەوەكە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆی رۆژی سێشەممە 8/9/2020 دەست پێدەكات.





ئەم هەواڵە 3523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad