ZNA - ههولێر
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبووانی كۆرۆنای ئاشكرا كرد و رایگەیاند، 574 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوونە.
بەگوێرەی ئامارەكە: "لە 24 كاتژمێردا 21 تووشبووی دیكە گیانیان لەدەستداوە كە بەمشێوەیە: 7 ههولێر، 10 سلێمانی، 1 راپهڕین، 2 دهۆك، 1 ههڵهبجه".
لە ئامارەكەدا ھاتووە: "زۆربەی تووشبووانی 24 كاتژمێری رابردوو لە سنووری پارێزگای دھۆكن و 336 كەسی لەو پارێزگایە وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران".
وەزارەتی تەندروستی راشیگەیاند: "لەو ماوەیەدا 299 تووشبووی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان چاكبوونەتەوە".
ئەوەشخراوەتەروو: "تائێستا 32 ھەزار و 210 كەس وەك تووشبووی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون و لە كۆی ئەو ژمارەیەشدا 20 و 492 تووشبوو چارەسەر كراون و 10 ھەزار و 511 كەسی دیكەش لەژێر چارەسەر دان. ھەروەھا ھەزار و 207 كەسیش بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە".
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:..
ڕاگەیاندراوی ٢٤ کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ١٩٣
١. کەرەنتین: هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون
هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە.
٢. پشکنین: ٥٤١٣ پشکنینی نوێ
١٥١١ هەولێر، ٦٨٢ سلێمانی، ١٦٧ گەرمیان، ٢٩٨٥ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە
٣. تووشبوو: ٥٧٤ تووشبووی نوێ
١٢١ هەولێر
٦٨ سلێمانی، ٢١ گەرمیان
٣٣٦ دهۆك
٢٨ هەڵەبجە
٤. چاکبوون: ٢٩٩ چاکبوون
٢٢١ هەولێر
٢٦ سلێمانی، ٢٧ گەرمیان
٢٥ هەڵەبجە
٥. مردن: ٢١ مردن
٧ هەولێر
١٠ سلێمانی، ١ ڕاپەڕین
٢ دهۆك
١ هەڵەبجە
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ ٢١٨٧١ دەرچوو
پشکنین ٣٤٣٧٣٥ ١٣٣٨٠٩ هەولێر، ٩٢٧٢٠ سلێمانی، ١١٣٩٥٠ دهۆك، ٣٢٥٦ هەڵەبجە
تووشبوون ٣٢٢١٠ ١٢٩٠٢ هەولێر، ١٢٦٤٥ سلێمانی، ٥٦٢٠ دهۆك، ١٠٤٣ هەڵەبجە
چاکبوون ٢٠٤٩٢ ٩١٠٦ هەولێر، ٨٤٨٥ سلێمانی، ١٩٤٦ دهۆك، ٩٥٥ هەڵەبجە
لەژێر چارەسەر ١٠٥١١ ٣٣٤٥ هەولێر، ٣٤٩٧ سلێمانی، ٣٥٩٩ دهۆك، ٧٠ هەڵەبجە
مردن ١٢٠٧ ٤٥١ هەولێر، ٦٦٣ سلێمانی، ٧٥ دهۆك ، ١٨ هەڵەبجە
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە https://gov.krd/coronavirus/dashboard/.
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ١٢٢.
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
6ی ئەیلول
ئەم هەواڵە 10621جار خوێندراوەتەوە |