English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیامەند کریم: شارەوانی هەولێر هەزاران پارچە زەوی تاپۆ دەکات
2020-09-06 [02:43 AM]

ZNA-هەولێر


 

سیامەند کەریم، گوتەبێژی سه‌رۆكایه‌تیی شارەوانیی ھەولێر، ئاژانسی هەواڵی زاگزۆسی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاری دا ئەو زەوییانەی کارتن تاپۆ بکرێن، لە ماوەی ڕابردوودا کۆمەڵێک زەوی کارت تاپۆ کران، ئیستاش وردبینی لە شەش ھەزار پارچە زەوی کارتی دیکە دەکرێت، دوای تەواوبوونی وردبینییەکە، لەلایەن تاپۆی دووی ھەولێرەوە ئەو شەش ھەزار زەوییە تاپۆ دەکرێن.

سیامەند کەریم گووتی: هەر کاتێک وردبینی و پێداچوونەوەی ئەو پارچە زەوییانە تەواو بوو، دەست بە تاپۆکردنی دەکرێت، خەڵکیش لە مامەڵەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە.


سیامەند کەریم، گوتەبێژی سه‌رۆكایه‌تی شارەوانیی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگۆس خستەروو گووتی : تاپۆکردنی زەوییە کارتەکان بەردەوام دەبێت تا سەرجەم ئەو زەوییانەی کارتن تاپۆ دەکرێن، چونکە کابینەی نۆیەمی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری تاپۆکردنیانى داوه‌،لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا لە ھەولێر زیاتر لە ۱ه ھەزار پارچە زەویی کارت تاپۆ کراون.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 3796جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad