English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەلاوێژ عوبێد : بەدوا داچوونمان کردووە لەسەر نرخی نەخۆشخانە ئەھلیەکان
2020-09-06 [03:12 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەندامێکی لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی کوردستان باس لەوە دەکات بەدوا داچوونمان کردووە لەسەر نرخی نەخۆشخانە ئەھلیەکان بۆ ئەم مەبەستە لەگەل وەزارەتی تەندروستی و بەرێوەبەری نەخۆشخانەکان لە گفتوگۆی بەردەوام داین .


گەلاوێژ عوبێد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند نەخۆشخانە ئەھلیەکان بەشێک لەو نرخەیان داشکاندوە کە پێشتر ھەبوو ئەمەش دوای ئەوەدێت بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی تەندروستی ئاراستەی نەخۆشخانە ئەھلیەکان کرابوو بۆ داشکاندنی نرخەکان .


ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد ھەر نەخۆشێک لە نەخۆشخانە حکومیەکان بۆ نەخۆشخانەێکی ئەھلی بنێردرێت ئەوە پێویستە لەسەر ئەو نەخۆشخانەیە ئەرکی چارەسەری ئەو نەخۆشە بێ بەرامبەر لە ئەستۆ بگرێ .


گەلاوێژ عوبێد گوتیشی بەدوا داچوون بۆ نرخی نەخۆشخانە ئەھلیەکان دەکەین ھەر نەخۆشخانەێک پابەندی ئەو نرخانە نەبێت کە وەزارەتی تەندروستی دەریکردوە سزا دەدرێ .





ئەم هەواڵە 2806جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad