English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات
2020-09-06 [04:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ یەكشەممە 6ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

 

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی ئاییندەدا. هەروەها جەختیش لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان كرایەوە.

 

بیروڕاگۆڕینەوە لەمەڕ چارەكردنی گرفت و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.

 





ئەم هەواڵە 2626جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad