English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی سینەماکانی چین لە مانگی ئابدا
2020-09-03 [07:06 AM]

ZNA – هەولێر


میدیاکانی چین داهاتی سینەمای وڵاتەکەیان لە مانگی ئابدا بڵاوکردەوە.


داهاتی سینەماکانی چین لە مانگی ئابی رابردوودا 495.6 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و کۆی داهاتی سینەماکانی ئەو وڵاتە لەمساڵدا 847 ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە.


ئەوانەی لەو مانگەدا فیلمیان لە سینەماکانی چین بینیوە، ژمارەیان 95 ملیۆن کەسە.
 

"800" فیلمێکی جەنگی چینییە و لە 21 ئاب نمایشکرا و توانی لە لیستی فیلمە پڕداهاتەکانی ئەو مانگەدا لە چین بێت و داهاتی لە ماوەی دە رۆژدا زیاتر لە277  ملیۆن دۆلار بووە.


سینەمای چین کە دووەم گەورەترین بازاڕی فیلمە لە جیهاندا و هەر فیلمێکی ئەمریکی لە سینەماکانیدا نمایشبکریت کاریگەری زۆری لەسەر داهاتی گشتی دەبێت، ئەویش بەهۆی زۆری ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتەیە.
 





ئەم هەواڵە 2578جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad