English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەلیگری ھەڵبژاردەیەکی گەورە رەتدەکاتەوە 
2020-09-06 [05:37 AM]

ZNA- ھەولێر 


ماسیملیانۆ ئەلێگری راھێنەری پێشووی یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی تا ئێستا ئەو بۆندانە رەتدەکاتەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی تیپێک یا ھەڵبژاردەیەک بکات . 

بەپێی ھەواڵێکی تۆڕی سکای سپۆڕتی ئیتاڵی ، ئەلیگری بۆندێکی ھەڵبژاردەی  ھۆڵەندای رەتکردەوە بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی رۆنالد کومان لە راھێنەرایەتی ھۆڵەندییەکان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە ئێستادا دوایت لۆدیویگیس بە شێوەیەکی کاتی سەرپەرشتی ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا دەکات و بەرپرسانی ھەڵبژاردەکە دەیانەوێت  راھێنەرێکی بە ئەزموونی وەک ئەلیگری بکەنە راھێنەری ھەڵبژاردەی ھۆڵەندا . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەلیگری ئارەزوو دەکات سەرپەرشتی یانەیەک بکات نەک ھەڵبژاردەیەک و نازاندرێت ئارەزوو دەکات بچێتە چ خولێک . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad