English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ پێکھاتە ئاینیەکان کۆبووەوە.
2020-09-06 [05:50 AM]

ZNA- ھەولێر


٦ ئەیلول ٢٠٢٠ بەڕێز د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەگەڵ پێکھاتە ئاینییەکانی کوردستان کۆبووە، لەمیانی دیدارەکە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی تەئکیدی لە برایەتی  و خۆشەویستی و گیانی پێکەوەیی نێوان پێکھاتە ئاینیەکانی کوردستان کردەوە و رایگەیاند: ھەموومان پێکەوەین و کوردستانیش جوانترین تابلۆو نمونەی پێکەوەژیانە،  لەسەر ھەمووانیش پێویستە پارێزەری ئەو پێکەوەییە بین و  ڕووی جوان و بێ وێنەی پێکەوەژیانی کوردستان زێتر بە جیھان ئاشنا بکەین.

ھەرلەمیانی دیدارەکەدا وەزیری ئەوقاف پشتیوانی خۆی بۆ پێکھاتەکان دووپاتکردەوە و بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیان و پێکھاتەکانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی ھەرچی لەتوانادا بێت داواکاری پێکھاتەکان جێ بەجێ بکەن.

دواتر پێکھاتە ئاینییەکان وێرای دەربرینی سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی وەزیری ئەوقاف بۆ کاروبارەکانیان،  بە چەند خاڵێکیش کەئامانج لێی برەودانە بەگیانی خۆشەویستی بەشداری دیدارەکەیان کرد.





ئەم هەواڵە 3691جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad