English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن منداڵەکەت لە غازاتی سک دەپارێزیت 
2020-09-06 [05:52 AM]

ZNA- ھەولێر


یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی زۆربەی دایکان دەبێتەوە غازاتی سکی منداڵەکانیانە ، ھەندێک جار ئەم غازاتە ئازاریشی لەگەڵدایە و منداڵەکە نارەحەت دەکات . 

مەرج نییە تەنھا پەنا ببردرێتە بەر دەرمان بۆ چارەسەرکردنی ئەم حاڵەتە ، دەکرێت ھەندێک رێگەی دیکە بگریتە بەر بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە غازاتی سک بپارێزی ، ئەمەش بەم شێوەیەی خوارەوە . 
• ھەوڵبدە نووکی مەمەی منداڵ کونێکی بچووک بێت بۆ ئەوەی شیر بەکەمی بخوات و ماوەیەکی زۆری پێ بچێت و باشتر ھەرس بکرێت ، چونکە شیر خواردنی خێرا دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەوایەکی زیاتر لە نێو سکی کەڵەکە بێت و ئێشی زیاتر بێت . 
• ھەوڵبدە لەکاتی شیر خواردن ، منداڵەکەت سەری لە سکی بەرزتر بێت . 
•ھەوڵبدە شووشەی شیرەکە ماوە نا ماوە بگۆڕیت ، چونکە ھەندێک جۆری شووشە (ئەوانەی لا سەری خوارە) باشترن بۆ کەمکردنەوەی غازات . 
• ھەوڵبدە منداڵەکە تەواو دەمی بە مەمەکە وەبنوسێنێت ، بەمەش دەرفەتی ھەوا کەمتر دەبێتەوە بۆ چوونە نێو سکی . 
• دوای شیر پێدان قرپەیەک بە منداڵەکەت بدەوە بۆ ئەوەی غازاتی نێو سکی کەم بێتەوە .

ی.ا 
 





ئەم هەواڵە 4828جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad