English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆکلیپی نوێی BTS نزیکەی 300 ملیۆن بینەری هەیە
2020-09-06 [06:06 AM]

ZNA – هەولێر


نوێترین ڤیدیۆکلیپی گرووپی میوزیکی کۆریای باشوور BTS بەناوی "Dynamite"، زیاتر لە 293 ملیۆن بینەری هەیە.

 

ئەم بەرهەمە لە 20 ئابی ئەمساڵ بڵاوکرایەوە و لەو ماوە کەمەدا ئەو بینەرە زۆرەی لە یوتیوب هەبووە.

 

گۆرانیی "Dynamite" یەکێک لە تراکەکانی ئەلبوومە نوێیەکەی ئەو گرووپە کۆرییە و بڕیارە لە ئایندیەکی نزیکدا بڵاوبکرێتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە گرووپی میوزیکیی BTS لە ریزبەندی یەکەمی لیستی بیلبۆرد 100دا هات.

 

ئەو گرووپە دەبێتە یەکەم گرووپی میوزیکیی کۆری ئەو نازناوە بەدەستبێنێت و شانازییەکی دیکە بۆ خۆی تۆمار بکات.

 

لیستی بیلبۆرد 100 هەفتانە لەلایەن گۆڤاری بیلبۆرد بڵاودەکرێتەوە و پڕرۆشترین بەرهەمە میوزیکییەکانی هەفتە دەخاتەڕوو.

 

ئەو گرووپە کۆرییە لەرێگەی ڤدیۆکلیپی Dynamite توانی ئەو نازناوە بەدەستبێنێت.

 





ئەم هەواڵە 3424جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad