English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە دھۆک زیاتر لە ھەزار دۆنم زەوی سووتا
2020-09-06 [07:16 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، بۆ ماوەی دوو رۆژە ئاگر لە چیای شکەفت ھندیان کەوتبویەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی دھۆک توانیان ئاگرەکە کۆنترۆل بکەن.


رائید بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای دھۆک، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوەدا لە چیای شکەفت ھندیان لە پارێزگای دھۆک دوای دوو رۆژ تیمەکانی بەرگتی شارستانی دھۆک توانیان ئاگرەکە کۆنترۆل بکرەن، زیاتر لە ھەزار دۆنم لە پوش و پاوان و دار و مولکی ئەو ناوچەیە سوتاون.


وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای دھۆک گووتی: تیمی سێ بنکەی بەرگری شارستانی بەشداریان لە کۆنترۆل کردنی ئاگرەکەدا کرد، بنکەی بەرۆژکێی و بنکەی مالتاو و بنکەی نزارکێ، چونکە ئاگرەکە زۆر بەھێز و گەورە بوو کە بەر ببوە دەست و چیای شکەفت ھندیان.


ھەروەھا رائید بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی پارێزگای دھۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە تاوەکو ئێستا ھۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە نەزانراوە، ھەروەھا ئەمسال زۆر رووداوی ئاگر کەوتنەوە روویانداوە لە پارێزگای دھۆک، زۆربەشیان پوش و پەلاش بوون.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3103جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad