English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر پرسی گەندەڵی وەزیری تەندروستی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
2020-09-07 [08:50 AM]

​ZNA – هەولێر


وەزیری تەندروستی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت بۆ لێپرسینەوە لەسەر "گەندەڵی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق و رێکارەکانی وەزارەتەکەی لە رووبەڕووبونەوەی کۆرۆنا".

 

تائێستا زیاتر لە 260 هەزار کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش زیاتر لە 7 هەزار و 500 کەسیان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش عێراق لە لیستی یەکەمی وڵاتانی عەرەبییە لەڕووی زۆریی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا.
 
جەواد موسەوی، ئەندامی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، دۆسییەکانی گەندەڵی و سستی رێکارەکانی وەزارەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە، هەفتەی داهاتوو حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگە، بانگهێشتی پەرلەمان دەکرێت.
 
لیژنەی تەندروستی پەرلەمان دوێنێ ئاشکرایان کرد: دۆسییەکانی گەندەڵی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ملیارات دینار دەخەمڵێنرێت، کە بەناوی پشکنینەکانی کۆرۆنا  شاردراونەتەوە.

عێراق چەند ساڵێکە بە یەکێک لە گەندەڵترین وڵاتانی جیهان ئەژماردەکرێت، بەجۆرێک بوونی گەندەڵی، ناشەفافی لە وەزارەتەکان و کەمی خزمەتگوزاری، عێراقییەکانی توڕە کردووە.

 





ئەم هەواڵە 3484جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad