English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی لەخانەقین دەكوژێت
2020-09-07 [08:59 AM]

ZNA – هەولێر


میدیای حەشدی شەعبی بڵاویکردەوە، داعش هێرشی كردۆتە سەر حەشدی شەعبی، لەکاتی بەرپەچدانەوەی هێرشەكەی داعشیشدا لە باکووری خانەقین، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی کوژرا.

 

 
شەوی ڕابردوو كاروانێكی لیوای 28 ی حەشدی شەعبی بەڕێگەی دیالە- خانەقین دا تێپەڕ دەبوون، لەوكاتە دا لەلایەن چەكدارانی داعشەوە هێرشیان كرایە سەر و لەئەنجامدا فەرماندەیەكی حەشدی شەعبی كوژرا.

ئەو فەرماندەیەی لیوای 28ـی حەشدی شەعبی، ناوی حوسێن رەزاق ئەلمەیاحییە و میدیاکانی حەشدی شەعبی دەڵێن خەڵکی بەسرەیە و بە گوللـەی نیشانەشکێنەکانی چەکدارانی داعش "قەناس" کوژراوە.

میدیا عێراقییەکان دەڵێن، چەکدارەکانی حەشدی شەعبی توانیویانە بەرپەرچی هێرشەکەی چەکدارانی داعش بدەنەوە و بەشێکی چەکدارەکان رایانکردووە، بەڵام گەڕان بەشوێنیان بەردەوامە.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە، چەند رۆژێكە چەکدارانی داعش ھێرشەکانیان لە ناوچە کوردستانییەکانی دیالە و دەوروبەری چڕکردووەتەوە، بەجۆریک لەماوەی حەوت رۆژی رابردوودا، 25 کەس لە پۆلیس، سەرباز، چەکداری حەشدی شەعبی و تەنانەت هاووڵاتییان کوژراون یان بریندار کراون.

 





ئەم هەواڵە 4000جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad