English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رێژەی بێكاری لەعێراق بۆ ئاستێكی مەترسیدار بەرزبۆتەوە
2020-09-07 [09:31 AM]

​ZNA – هەولێر


لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رێژەی بێكاری لە عێراق ئاشكرا دەكات و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ بێكاری 40%ـی تێپەڕاندووە.

لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ، بێكاری لە عێراق بەرزبووەوە، بەجۆرێك 40%ـی تێپەڕاند، لە كاتێكدا بەر لە كۆرۆنا 20% بووە.

لیژنەكە ئاماژەی بەوەداوە، چەند چارەسەرێك ھەن پێویستە پشتی پێببەسترێت، بۆ ئەوەی لە رێگەیەوە رووبەڕووی بێكاری ببنەوە، وەك پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و ھەروەھا دووبارە بووژاندنەوەی ئەو كەرتانەی كە زیانیان پێگەیششتووە.

جەختیشیكردەوە، دامەزراندنی خەڵك بێكاری چارەسەر ناكات، بەڵكو قورساییە داراییەكانی سەر دەوڵەت زیاتر دەكات، بۆیە پێویستە گرنگی زیاتر بە كەرتی تایبەت بدرێت تا رێگری لە زیاتر بەرزبوونەوەی ژمارەی بێكاری بگیرێت.

 





ئەم هەواڵە 3529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad