English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی ئەوروپا ده‌یان بەرپرسی باڵا دەخاتە لیستی ڕەشەوە
2020-09-07 [11:52 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوای ئه‌وه‌ی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بێلاڕوس به‌ڕێوه‌چوو، وڵاتانی رۆژئاوا پێیان وایه‌ ساخته‌كاری له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ كراوه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ سێ دیپلۆماتكاری ئه‌وروپی ئاشكرایان كرد، وه‌كو وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م ساخته‌كارییه، یەکێتی ئەوروپا بەنیازە تاوەکو ناوەڕاستی مانگی سه‌پته‌مبه‌ر سزای ئابووری بەسەر 31 بەرپرسی باڵای بێلاڕوسدا بە وەزیری ناوخۆی وڵاتەکەشەوە بسەپێنێت.

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی مانگێک بەسەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بێلاڕوسدا و بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دژی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، یەکێتی ئەوروپا بەنیازە سزای حکومەتی بێلاڕوس بدات و پشتیوانی لە داواکان بکات بۆ دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لەو وڵاتەدا.

یەکێک لە دیبلۆماتکارە ئەوروپیەکان وتی " سەرەتا ڕازیبووین لەسەر 14 ناو بەڵام زۆرێک لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیەکە وتیان دەبێت زیاتر بێت. ئێستا لەسەر 17 کەسی تر ڕازیبووین. ئەمانە بەرپرسی باڵای بێلاڕوسن و بەرپرسن لە هەڵبژاردنەکان و توندوتیژییەکان دژی خۆپیشاندەران."

مانگی ڕابردوو وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا لە بەرلین ڕازیبوون لەسەر سەپاندنی سزا بەسەر بێلاڕوسدا، لەوانەش قەدەغەکردنی گەشت و سڕکردنی سەرمایەی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، بەڵام بڕیارییان نەدا لەسەر ئەوەی سزاکانی بەدیاریکراوی کێ دەگرێتەوە.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5596جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad