English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێککەوتنە نەوتییەکەی به‌رپرسانی كوردستان رۆژئاوا بۆ ڕێگریکردنە لە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا
2020-09-07 [12:02 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کوردەکانی سووریا گرێبەستێکی 25 ساڵەیان لە گەڵ کۆمپانیایێکی نەوتی ئەمریکی واژوو کردووە و لەو ڕێگایەوە گەشە بە بەرهەمهێنان لە سەرچاوە نەوتییەکانی سووریا دەدەن، له‌مباره‌یه‌وه‌ باڵیۆزی پێشووتری هیندستان لە عەمان و سعوودیه‌ ده‌ڵیت، ڕێککەوتنە نەوتییەکەی نێوان ئەمریکا و کوردستانی سووریا دامەزراندنی هەرێمێکی کوردی لە سووریا فەراهەم دەکات، بۆیە گرژییەکان لەو وڵاتە سەرهەڵدەدەنەوە، وتیشی، بۆ ڕێگریکردنە لە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا.

تلمیز ئەحمەد باڵیۆزی پێشووتری هیندستان لە عەمان و سعوودیا و هەروەها سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکانی زانستگای پوونای هیند، ئەو ڕێککەوتنە نەوتییە لەنێوان ئەمریکا و کوردەکانی سووریا هەرێمێکی کوردی لە سووریا وەکوو ئەو هەرێمەی کە لە کوردستانی عێراق هەیە فەراهەم دةكات.

باسی له‌وه‌ش كرد، لە یادداشتێکدا کە لە گۆڤاری عەرەب نیووزدا بڵاوی کردۆتەوە هۆشداری دەدات کە بە ئاوڕدانەوە لەوەی زۆرینەی ئەکتەرانی قەیرانی سووریا لەوان ڕووسیا و تورکیا هاوڕا نین لەگەڵ ڕێککەوتنی نەوتی لەنێوان کوردانی سووریا و کۆمپانیای ئەمریکی دێلتا ئێنرژی، دەڵێت ڕەنگە ئەم ڕێککەوتنە پەرە بە گرژییەکان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بدات.

تلمیز ئەحمەد ئه‌وه‌شی خسته‌روو، ئامانجی کوردانی سووریا لەو ڕێککەوتنە نەوتیە بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابووریە و بۆ ڕێگریکردنە لە کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا.

بەم حاڵەشەوە سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی نێودەوڵەتیی زانکۆی پوونا-ی هیند ئاماژەی بە بەریەککەوتنی هێزەکانی ئەمریکا و ڕووسیا لە سووریا، دا و جەختی کردەوە ناڕەزاییەکان بە بوونی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا پێی ناوەتە قۆناخێکی نوێوە.

 

كوردپرێس

 





ئەم هەواڵە 3034جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad