English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دووەم ڤاكسینی رووسیا دژ بە كۆرۆنا لە ئەنجامی كۆتایی نزیك بووەتەوە
2020-09-07 [02:22 AM]

ZNA ــ هەولێر



ئانا بۆبۆڤا، سەرۆكی دەستەی رووسیا بۆ پاراستنی مافی بەكارهێنەران رای گەیاند، دووەم ڤاكسینی رووسیا دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لەلایەن ناوەندی "ڤیكتۆر"، پەرەی پێ دەدرێت، لە 30ی ئەم مانگە تاقیكردنەوەكان دەبڕێت.
تووشبوون لە رووسیا گەیشتووەتە ملیۆنێك و 30690 هەزار حاڵەت
زیاتر گوتی، ئێستە هاوكارانمان گرنگی بە تاقیكردنەوەكان سەبارەت بە یەك جۆر ڤاكسین دەدەن، ڤاكسینی پپتید، كە پشت بە دژەتەنی پپتید دەبەستێت، ئەویش پڕۆتینێكی بچووكە هانی سیستمی بەرگری دەدات بۆ بەرهەمهێنانی دژەتەنی بەهێز، ئێستە تاقیكردنەوەكانی لە بەشی پشكنینە كلینیكییەكان بەڕێوە دەچێت، دوا رۆژیش بۆ تاقیكردنەوە 30ی ئەم مانگەیە. 

ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا لە كۆتایی مانگی رابردوو نزیكبوونەوەی بەرهەمهێنانی دووەم پێكوتەی رووسی دژ بە كۆرۆنا راگەیاند و دووپاتی متمانەی خۆی كردەوە بەوەی دووەم ڤاكسین ئەویش كاریگەر و متمانەدار دەبێت، لەوكاتەی وەزارەتی تەندروستی رووسیا لە 11ی ئابی رابردوو تۆماركردنی یەكەم ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنای لە دنیا بەناوی "سپۆتنیك v"، لەلایەن ناوەندی "گامالی"راگەیاند.

هەر ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی تەندروستی رووسیا رایان گەیاند كە لە 24 سەعاتی رابردوودا 5185 حاڵەتی نوێی تووشبوونیان بە كۆرۆنا لە رووسیا تۆمار كردووە، جگە لە 51 حاڵەتی مردن، بەوەیش كۆی ژمارەی تووشبوون لەو وڵاتە گەیشتە ملیۆنێك و 30690 هەزار حاڵەت و مردنیش 17871 حاڵەتە.





ئەم هەواڵە 3985جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad