English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆنان په‌ره‌ به‌هێزی سه‌ربازی خۆی ده‌دات و خۆی پڕ چەک دەکات
2020-09-07 [02:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی حکومەتی یۆنان ئاشكرای كرد، وڵاتەکەی لە ڕێی بەرنامەی نوێی پڕ چەککردن سوپاكه‌ی خۆی بەهێز دەکات و پشتیوانی لە کارمەندانی سوپا و پەرەپێدانی پیشەسازی سوربازی لە وڵاتدا ده‌كات.

ئەم لێدوانانەی ئەمڕۆ دووشەممەی ستیلیۆس بێتساس، هاوکاتە لەگەڵ ئەو ڕەوشەی لەلایەن یۆنان و کۆماری تورکیای دراوسێی هاتوونەتە ئاراوە و کە مەترسی قەیرانێکی کراوەی بەدوای خۆیدا هێناوە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەی ئەندامی هاوپەیمانێتی ناتۆدا.

وتەبێژی حکومەتی یۆنان دەڵێت، سەرکردایەتی تورکیا، دەکرێت بگوترێت ڕۆژانە هەڕەشەی شەڕ دەکات و لێدوانی وروژێنەریش دژی یۆنان دەدات، دەشڵێت " ئەسینا، بە سیاسیانە و ڕێگەی دیپلۆماسی و ئامادەیی کردەیی وەڵام دەداتەوە و سوریشین لەسەر گرتنەبەری هەر ڕێوشوێنێکی پێویست بێت بۆ پاراستنی مافە سەروەرییەکانمان."

بێتساس ئاماژەشی بەوە کردووە، کیریاکۆس میتسوتاکیس، سەرەک وەزیری یۆنان لە وتارەکەی ڕۆژی شەممەیدا وردەکاری پلانەکان بۆ پەرەپێدانی سوپای وڵاتەکە دەخاتە ڕوو. وتارەکەی سەرەک وەزیر سەبارەت بە ڕەوشی ئابوری یۆنانە.

وتەبێژی حکومەتی یۆنان باسی لەوەش کردووە کە ئەسینا لە پەیوەندیکردن لەگەڵ دۆستەکانیدا بۆ پەرەپێدانی سه‌ربازی وڵاتەکەی بەردەوامە.

لە ئێستادا ئه‌نقەرە دژ بە یۆنان و قوبرس لەسەر لێواری بەرەنگاربوونەوەدایە، بەهۆی گەڕان بە شوێن نەوت و گازدا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست وەک دەڵێت مافەکانی خۆیه‌تی. تورکیا و یۆنان وەک جەختکردنەوە لە مافەکانیان هێزی دەریایی و ئاسمانی خۆیان بەرامبەر یەک ڕاگرت.

 

voa





ئەم هەواڵە 5299جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad