English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەلاوێژ عوبێد: پێشنیازی ‌یاسای ماف و ئەرکی نەخۆشی لەگەڵ شارەزایان و پسپۆڕان تاووتوێمان کرد
2020-09-07 [04:59 AM]

ZNA-هەولێر


لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دا، ھەروەھا لەگەل شارەزایان و پسپۆران ماددەی حەفتەمی پێشنیازەیاسای ماف و ئەرکی نەخۆشی لەگەڵ شارەزایان و پسپۆڕان تاووتوێ کرد.

 
دکتۆرە، گەلاوێژ عوبێد، ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمڕۆ دووشەمە ٧ی٩ی٢٠٢٠، لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر لەپەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا کەنوێنەرانی لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی پەرلەمان و نوێنەری وەزارەتی تەندروستی ئامادەیبوون، گفتوگۆکرا لەسەر مادەی حەفتەمی پێشنیازی یاسای ماف و ئەرکی نەخۆش لەھەرێمی کوردستان کەباس لە لەباربردنی کۆرپەلە لەلایەن ئافرەتی دووگیان لەکاتی نەخۆشیدا دەکات ‌ئەگەر ھاتوو مەترسی بۆ سەر ژیانی دایکەکە دروست بکات، بۆیە لەدانیشتنی پێشوودا کە لەرۆژی ٣ی٩ی٢٠٢٠ بەڕێوەچوو، لەکاتی خوێندنەوەی دووەمی پێشنیازەیاساکە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێدانی دەرفەتی زیاتر بەلیژنەی تایبەتمەند بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەسەر ئەو مادەیە لەگەڵ کەسانی پسپۆڕ لەو بوارەو مامۆستایانی ئاینی کۆتایی بەدانیشتنەکە ھێنا.


ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: لیژنەی تەندروستی ڕاو سەرنجی شارەزایان و پسپۆڕانی ئاینی ئیسلام و یەکێتیی زانایانی ئاینی و لیژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و کەسایەتییە ئاینییەکانی تری لەسەر ئەم مادەیە وەرگرتووەو دوای گفتوگۆی نیوان بەشداربووانی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بەدەنگی زۆرینەی ئامادەبووان ڕای لیژنەکە لەسەر مادەکە لەراپۆرتی لیژنەی تایبەتمەند جێگیرکراو ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا کەناوەڕۆکەکەی بریتییە لەوەی لەباربردنی منداڵ قەدەغەیە تەنھا لەکاتی ھەبوونی مەترسی لەسەر ژیانی دایکی منداڵەکە، بۆ سەلماندنی ئەمەش پێویستیی بەڕاپۆرتی پزیشکی ھەیەو دەبێت ڕاپۆرتەکە لە دامەزراوەیەکی تەندروستیی حکومییەوە بێت و پینج پزیشکی پسپۆڕ واژۆیان لەسەری کردبێت.


ھەروەھا دکتۆرە، گەلاوێژ عوبێد، ئەندامی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، ھەر لەکۆبوونەوەکەدا سەرجەم ئەو نوسراو و سکاڵاو یاداشتانەی ئاراستەی ئەندامان و لیژنەکە کرابوون خوێندرانەوەو دوای گفتوگۆی نێوان ئەندامان بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دراو ئاراستەی لایەنی، بەیانیش لەگەل ئەنجامدانی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر راپۆرتی خۆی لەو بارەیەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دەکات.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad