ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی ئەمریکی تایلۆر سوێفت، ماوەی چوار هەفتەیە لە ریزبەندی یەکەمی لیستی بیلبۆرد 200 دایە.
ئەو گۆرانیبێژە ئەمریکییە تەمەن 30 ساڵە لەرێگەی ئەلبوومی گۆرانیی "فۆلکلۆر" ئەو نازناوەی بەدەستهێناوە و لە 2018ـەوە یەکەم گۆرانیبێژی ئافرەتە چوار هەفتە بەسەریەکەوە لەو ریزبەندەدا دەمێنێتەوە.
ئەلبوومە نوێیەکەی ئەو گۆرانیبێژە لە بەریتانیا و ئێرلەنداش پڕفرۆشترین ئەلبوومی گۆرانییە.
ئەم بەرهەمە لەرێگەی خزمەتگوزاری ئەپڵ میوزیک بڵاوکراوەتەوە و پڕفرۆشترینی ئەو خزمەتگوزارییە.
ئەم هەواڵە 9724جار خوێندراوەتەوە |