English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریال مەدرید ئەستێرەیەکی لەدەستدا 
2020-09-07 [05:35 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ یانەی ریال مەدرید دەستی بە راھێنانەکانی کردووە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ . 

بە پێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، لە راھێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی شاھانە یاریزان مارکۆ ئەسینسۆ بەھۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداری راھێنانە بە کۆمەڵەکان بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەسینسۆ لە یارییەکانی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا تووشی پێکان ھات لە رانی و تا ئێستاش ھەست بە ئازار دەکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو پشکنینی زیاتر بۆ ئەسینسۆ ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی ماوەی دوورکەوتنەوەکەی لە یاریگاکان دیاری بکرێت .

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad