English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جێگری سەرۆک‌کۆماری ئێران: گۆلی مردووی ورمێ ژیانی هاتەوەبەر
2020-09-07 [08:51 AM]

ZNA- هەولێر


عیسا کەلانتەری، جێگری سەرۆک‌کۆماری ئێران و سەرۆکی رێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران دەڵێت ئەمساڵ ساڵی کۆتایی جێبەجێ‌کردنی پرۆژەی ئەندازیاریی زیندووکردنەوەی گۆلی ورمییە و ئەو هەنگاوانەی ٧ساڵ لەمەوبەر نرابوون، لە زستانی ئەمساڵدا دەگەنە ئەنجام.  

سەرۆکی رێکخراوی ژینگەپارێزیی ئێران هەروەها گوتی: "زیندووکردنەوەی گۆلی ورمێ رەنگە تەنیا پرۆژەیەکی جیهانی بێت کە گۆلێکی مردوو دووبارە زیندوو دەکرێتەوە.

ئەم گوتانەی جێگری سەرۆک‌كۆماری ئێران لەکاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق داوایان لە ئێران کردووە پێش بە ئاوی زێی بچووک و رووباری سیراون بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراقدا نەگرێتەوە.

ئێران بە لێدانی چەند بەنداو لەسەر ئاوی زێی بچووک کە درژێتە بەنداوی دووکانەوە، بەشی زۆری ئەم ئاوە بەرەو گۆلی ورمێ گل دەداتەوە.

 





ئەم هەواڵە 6013جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad