ZNA- هەولێر
فوئاد حوسێن، وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ، رۆژی دووشەممە٧ی ئەلیوول، لە بەغدا لەگەڵ متیو توولەر باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا باردۆخی نێوان عێراق و ئەمریکایان تاوتوێ کرد.
فوئاد حوسێن و تولەر سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییە دوورمەوداکانی دوولایەنەی نێوان بەغدا و واشنتن و بایەخی چالاککردنی هاوکارییەکان لەپێناو وەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات بیروڕایان گۆڕییەوە.
دوو لایەن هەرەوەها باسیان لە ئاکامی سەردانی ئەم دواییەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی هاوڕێی بۆ ئەمریکا کرد.
ئەم هەواڵە 12988جار خوێندراوەتەوە |