English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خامه‌نه‌ئی سووکایەتی کردنی گۆڤارێکی فەڕەنسی بە پێغەمبەری ئیسلام ئیدانە دەکات
2020-09-08 [12:27 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا ئیدانەی سووکایەتی کردنی گۆڤارێکی فەڕەنسیی کرد کە سووکایەتیی بە سیمای پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) کردبوو.

ڕۆژی سێشەمە 18ی خەرمانانی 1399 بەرانبەر بە 8ی ئەیلوولی 2020 ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران پەیامێکی بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەیدا بە توندی سووکایەتی کردنی گۆڤارێکی فەڕەنسی بە کەسایەتی و سیمای پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)ی سەرکۆنە کردووە.

لە پەیامەکەی ئایەتوڵڵا خامنەییدا نووسراوە بێدەنگ بوون بەرانبەر بەو سووکایەتی کردنە ئەوەش بە پاساوی ئازادیی ڕادەربڕین قبووڵ ناکرێت و ئەم سووکایەتی کردنە پەیڕەو کردنی سیاسەتەکانی ڕژێمی زایۆنی و دژایەتی کردنی ئیسلامە.

ڕێبەری باڵای ئێران دووپاتیشی کردۆتەوە کە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەم ڕەفتارانە دەیسلەمێنن کە ڕژدن لە دژایەتی کردنی ئیسلام.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 5464جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad