English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی دەھێنێت 
2020-09-08 [03:18 AM]

ZNA- ھەولێر


گەنجێکی کریستیان کە دانیشتووی شارۆچکەی عەینکاوەیە بە ھۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا، پیاوەکە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە و بچووکەکەیان ساڵ و نیوێکە.
 
ریڤان پۆلس ئیشۆ، لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٨ـە و پێشتر فۆتۆگرافەر بووە، بەڵام دواتر پیشەکەی گۆڕیوە بۆ زێڕنگەری لە عەینکاوە. 
 
ریڤان رۆژی دووشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە عەینکاوە بە گوللـە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە، بە گوتەی خزمێکی نزیکیشی، شەوێک بەر لە رووداوەکە لەگەڵ ماڵی خوشکەکەی لە ماڵی خۆی دانیشتبوون، دوای ئەوەی ماڵی خوشکەکەی لە درەنگانی شەو دەڕۆنەوە ماڵی خۆیان داوای لە ھاوسەرەکەی و منداڵەکانی کردووە "بە تەنیا بەجێبھێڵن" و ئەوان بڕۆنە سەرەوە. دوای ماوەیەک ھاوسەرەکەی ھەوڵدەدات داوای یارمەتی لە ماڵی خوشکی مێردەکەی بکات کە لە ھەمان گەڕەکن، بەڵام ریڤان رێگری لێدەکات و مۆبایلەکەی لێدەستێنێت.
 
دەگوترێت ریڤان تا بەیانی ئەو رۆژە نەخەوتووە و خەریکی خواردنەوەی کحول بووە، دواتر ھاوسەرەکەی لە نزیک کاژێر ٩:٠٠ سەر لە بەیانی خەوی لێدەکەوێت و ئاگای لێنامێنێت. پاش نزیکەی دوو کاژێر خەبەری دەبێتەوە و دەبینێت کە ریڤان لە ناو ماڵەکەدا کەوتووە و خەڵتانی خوێن بووە. 
 
باوکی ریڤان لەگەڵ کوڕەکەی لە یەک ماڵدا ژیاوە، بەڵام ئەو رۆژە لە ماڵ نەبووە و سەردانی گوندی خۆیانی کردووە، ریڤان لە ژوورەکی باوکی بە خوێنەوە دۆزراوەتەوە، بەڵام بو گوتەی خزمەکەی کە قسەی بۆ رووداو کردووە، پاش ئەوەی تەقەی لە خۆی کردووە، بە خوێنەوە بۆ ماوەیەک لە تەواوی ماڵەکەدا سوڕاوەتەوە. 
 
ھاوسەری ریڤان گوایە گوتویەتی کە گوێی لە دەنگی گولـلە نەبووە. بە پێی زانیارییەکان باری ئابووری ریڤان باش بووە و پێشتر کێشەی خێزانی نەبووە.


ی.ا
سەرچاوە | رووداو

 





ئەم هەواڵە 3313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad